پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد لە ئاوەکانی فەڕانسا گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: بە هۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە ئاوەکانی نێوان فەڕانسا و بریتانیا پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی سەردەشت کە بە نیازی چوون بۆ

٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٦:٥٢

 

هەنگاو: بە هۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە ئاوەکانی نێوان فەڕانسا و بریتانیا پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی سەردەشت کە بە نیازی چوون بۆ بریتانیا بوون، خنکاون و تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە میدیاکانی فەڕانسا بڵاویان کردووەتەوە، ئەو بەلەمە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەرەی ٢٧٢٠ (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لە ئاوەکانی کاناڵی مانش لەنێوان فەڕانسا و بریتانا نوقمبووە و ٢٧ پەناخوازی تێدابووە کە پێنج کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی ئەو ڕووداوەوە پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی گوندی ”گوڵێن“ی سەردەشت بوون گیانیان لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەست داوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

ڕەسووڵ ئێران نیژاد تەمەن ٣٥ ساڵ
شیوا محەمەدپەناهی تەمەن ٣٥ ساڵ
ئانیتا  ئێران نیژاد تەمەن ٩ ساڵ
ئارمین  ئێران نیژاد تەمەن ٦ ساڵ
ئارتین  ئێران نیژاد تەمەن ١٥ مانگ

جێگای ئاماژەیە کە تەرمی چوار کەسی ئەو بنەماڵەیە لەلایەن تیمەکانی پشکێنەرەوە دۆزراونەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا تەرمی ئارتینی ١٥ مانگە نەدۆزراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە