پێکدادانێکی چەکداری لە سەڵماس هاتە ئاراوە و ٤ ئەندامی سوپا کوژران

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٧ی جولای ٢٠٢٢)، لە سنووری سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردستانی و

١٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٣:١٢


هەنگاو: هەینی ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٧ی جولای ٢٠٢٢)، لە سنووری سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە و لانی کەم ٤ ئەندامی سوپای پاسداران کوژران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو پێکدادانە لە بەرزییەکانی نێوان گوندەکانی ''سنجێ'' و ''ماتە خرپە'' لەنێوان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) و هێزەکانی سوپای پاسداران ڕووی داوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لەو پێکدادانەدا لانی کەم ٤ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و ٤ ئەندامی دیکەی سوپا کە ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی ''خاتم النبیاء'' لە سەڵماس گوازراونەتەوە. لە کوژراو برینداربوونی ئەندامانی لایەنی دیکەی پێکدادادانەکە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

هەتا ئێستا نە میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران و نە میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ زانیارییەکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

 

نوێکرایەوە

هەینی ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

 

لەو پێکدادانەدا ٤ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و ٤ کەسی دیکە کە سەرجەمیان خەڵکی سەڵماس بوون، بریندار بوون. سوپا هەتا ئێستاش نەیتوانیوە تەرمی ئەو ٤ ئەندامەی سوپا لە شوێنی شەڕەکە بگوازێتەوە. هەروەها لەو پێکدادانەدا گریلایەکی پارتی کرێکارانی کوردستانیش گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە