پەردیس جاوید، خوێندکاری زانکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە برینداری ڕفێندرا

پەردیس جاوید، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، کە لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە بر

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٦:١١


هەنگاو: هەینی، ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢


پەردیس جاوید، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، کە لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە بریندارکرابوو، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شاری سنە لە جووتسایدی پاسداران (شەشی بەهمەن) پەردیس جاوید دەکەوێتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و بریندار دەبێت. پاش ئەوەی ناوبراو لە ماڵێکدا خۆی حەشار دابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شوێنی هەڵدەگیرێت و دەستبەسەر دەکرێت.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و شایەتحاڵێکی کاتی دەستبەسەرکرانی پەردیس، هێزە ئەمنییەکان ئەو ماڵەیان کە پەردیس جاوید تێیدا خۆی حەشاردابوو داوەتە بە دەستڕێژ و بە کوتان و لێدان ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

پەردیس جاوید خوێندکاری بەشی ڕاهێنانی جەستەیی زانکۆی فەنی حیرفەیی لە شاری سنە بووە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم کچە خوێندکارە و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی، شوێنی ڕاگیران و چارە نووسی پەردیس جاوید نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە