پەروین ئەدوایی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

هەنگاو: پەروین ئەدوایی چالاکی مەدەنی دانیشتووی مەریوان دوای سێ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٩:٥٠

 

هەنگاو: پەروین ئەدوایی چالاکی مەدەنی دانیشتووی مەریوان دوای سێ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، پەروین ئەدوایی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە لە بواری مافەکانی ژنان و منداڵان چالاکی هەبوو، دوای سێ مانگ بەندکران بە دانانی بارمەتی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد بوو.

پەروین ئەدوایی خەڵکی گوندی سەلێنی سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، ڕۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ (٢٧ی ژوئیە)  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو.

حەو چالاکەی بواری مافەکانی ژنان بۆ دوو مانگ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیرابوو و مانگێک پێش بۆ ناوەنی چاکساسی و پەروەردەی سنە (بەندیخانەی ژنان) گوازرابوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە