پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی خەڵکی ئورمیە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: پەیمان میرزازادە، کە ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی شەش مانگ بەندکرابوو، لە کەیسێکی نوێدا حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپایەوە.

٢٠ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٧:٠٢

 

هەنگاو: پەیمان میرزازادە، کە ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی شەش مانگ بەندکرابوو، لە کەیسێکی نوێدا حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی لاوی خەڵکی ئورمیە لەلایەن لقی ١١٠ی دادگای گشتی ئورمیەوە بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی دوو ساڵ بەندکران و لێدانی ١٠٠ قامچی بەسەردا سەپا.

ئەو حوکمە سەرەتای مانگی جۆزەردان (کۆتایی مانگی مەی) دەرچووە و ئەمڕۆ  دووشەممە (٢٠ی جۆزەردان / ١٠ی ژوئەن) بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

پەیمان میرزازادە کوڕی نورەدین و دانیشتووی گوندی گەنگەچینی ئورمیە، پاییزی ٢٠١٧ دەستبەسەر و دواتر حوکمی شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو دوای تەواوبوونی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

ناوبراو هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە (٢ی ڕەشەممەی ٩٧ / ٢١ی فێوریەی ٢٠١٩) دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە