چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی تەنگیسەر نادیارە
هەنگاو: چارەنووسی دوو چالاکی مەدەنی کە لە ڕێکخرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی تەنگیسەر بووم دوای دەستبەسەر کران نادیارە.
٧ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٠:٢٩
هەنگاو: چارەنووسی دوو چالاکی مەدەنی کە لە ڕێکخرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی تەنگیسەر بووم دوای دەستبەسەر کران نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی وەلی نەسری و ئەفشار فەتحی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە کە ماوەیەک پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون، نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراون.
ئەفشار فەتحی ڕۆژی دووشەممە (٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١١ی مارسی ٢٠١٩)، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو، بەڵام لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ ئۆتۆمبیلەکەی ڕاگیرابوو و دیسان دەستبەسەر و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
هەروەها، وەلی ەنسری تەمەن ٥٥ ساڵ ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی ڕەشەممە / ١٩ی مارس)،لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کراوە.