چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار پاش ٤ مانگ نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون ناڕوونە و ب

٢٨ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٩:١٨


هەنگاو: چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون ناڕوونە و بنەماڵەکانیان تا ئێستا نەیانتوانیوە کە چاویان پێیان بکەوێت.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ”سەلام بازرگانی“ خەڵکی پەسوێ و ”محەمەد ئیبراهیم زادە“ خەڵکی گوندی ”خورینج“ سەر بە شاری پیرانشار پاش نزیک بە چوار مانگ دەستبەسەر کران هێشتا نادیارە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە و ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی بنەماڵەکەیانی لێکەوتووەتەوە.


ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١ی مارسی ٢٠٢٠) هاوڕێ لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوون کە چوار کەسی دیکە ئازاد کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە