چارەنووسی سێ هاووڵاتی خەڵکی ئورمیە نادیارە و سێ هاووڵاتیی دیکە ئازاد کران

هەنگاو: چارەنووسی سێ هاووڵاتی خەڵکی ئورمیە کە ماوەی ٤٠ ڕۆژە دەستبەسەر کراون نادیارە.

٢٦ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:٥٥

 

هەنگاو: چارەنووسی سێ هاووڵاتی خەڵکی ئورمیە کە ماوەی ٤٠ ڕۆژە دەستبەسەر کراون نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧١٩(٩ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە سێ هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی ئەنبێ سەر بە تەرگەوەڕی ئورمیەیان بە ناوەکانی “کامران کەمانی، کامران موکەڕەم، سابیر کەمانی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو سێ هاووڵاتیە کە جوتیارن و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەست نیە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان هیج ئاکامێکی نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە سێ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی سەرهەنگ بابکری خەڵکی گوندی فلکان، عابد محەممەدی و حەسەن بەراتی خەلکی ئاوایی باوانی ئورمیە کە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی پووشپەر (٣ی ژوئەنی ٢٠١٩) هاوکات لەگەڵ عارف محەممەدی دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

عارف محەممەدی ماوەیەک پێش ئێستا حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە