چالاکی سیاسی کورد مەترسی دیپوردت کردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە

هەنگاو: داوای پەنابەری چالاکێکی سیاسی کورد کە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە لە وڵاتی سوید رەد کراوەتەوە و مەتەرسی ئەوەی لەسەرە کە

١٣ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٠:٣٩

 

هەنگاو: داوای پەنابەری چالاکێکی سیاسی کورد کە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە لە وڵاتی سوید رەد کراوەتەوە و مەتەرسی ئەوەی لەسەرە کە بۆ ئێران دیپۆرت بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی شەهرام سدیق هاشمی، تەمەن ٢٩ ساڵ کە چوار ساڵ پێش چووتە سوید و داوای پەنابەری کردووە، دوای ئەوەیکە ئەو وڵاتە داواکەی رەد کردووەتەوە، مەترسی دیپورت کردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.

شەهرام سدیق هاشمی لەمبارەوە  بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ”من ساڵی ٢٠١٥ خۆم گەیاندووەتە وڵاتی سوید و داوای پەنابەریم کردوە، بەڵام ئێستا ئیدارەی کۆچبەرانی سوید داوای پەنابەرییەکەمی ڕەد کردووەتەوە و دەیانهەوێ بمنێرنەوە بۆ ئێران“.

ئەو چالاکە سیاسی لەگەڵ بنەماڵەکەی کە کەمپی رۆمادی عێراق ژیاوە و دوای روخانی سەدام چوونەتە شاری گوڵالە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ خۆی گەیاندووەتە وڵاتی سوید.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.

هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکومەتی سوید مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گڕ.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە