چالاکێکی سیاسی خەڵکی سەقز مەترسیی دیپۆرت کرانەوەی بۆ ئێران لەسەرە

هەنگاو:هاووڵاتیەکی خەڵکی سەقز کە چەند ساڵ پێش چووتە وڵاتی ئاڵمان، دوای ئەوەیکە داوای پەنابەرییەکەی رەد کراوەتە، مەترسیی دیپوۆرت کردەنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.

٢٩ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٢:١٥

 

هەنگاو:هاووڵاتیەکی خەڵکی سەقز کە چەند ساڵ پێش چووتە وڵاتی ئاڵمان، دوای ئەوەیکە داوای پەنابەرییەکەی رەد کراوەتە، مەترسیی دیپۆرت کرانەوەی بۆ ئێرانی لەسەرە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چالاکێکی سیاسی خەڵکی سەقز کە سێ ساڵ لەوە پێش چووتە وڵاتی ئاڵمان و بۆ سێ جار داوای پەنابەرییەکەی رەد کراوەتەوە، مەترسی دیپۆرت کرانەوەی بۆ ئێرانی لەسەرە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پۆلیسی ئاڵمان بەو چالاکە سیاسیەی ڕاگەیاندووە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ڕەوانەی ئێران دەکرێتەوە.

بە پێی ئەوەیکە داوود حەیدەری زیاتر لە ١٠ ساڵ لەگەڵ ڕێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،کە ڕێکخراوەیەکی سیاسی نیزامیە پەیوەندی هەبووە، لە ئەگەری دیپۆرت کرانەوەی بۆ ئێران، گیانی دەکەوێتەوە مەترسییەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.

هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکومەتی ئاڵمان مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گڕ.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە