چالاکێکی سیاسی لە دانمارک دەستبەسەر و مەتەرسی دیپۆرتکرانەوەی لەسەرە

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە کە ماوەی چوار ساڵە چووەتە دانمارک، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر و مەتەرسی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانی لە سەرە.

٨ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٩:٠٧

 

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە کە ماوەی چوار ساڵە چووەتە دانمارک، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر و مەتەرسی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانی لە سەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی پۆلیسی شاری کۆپێنهاگ، پایتەختی دانمارک چالاکێکی سیاسی خەڵکی شاری سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیەیان بە ناوی ”پەرویز ئەتمانی“ دەستبەسەر و پێیان ڕاگەیاندووە کە بە زوویی دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە.

پەرویز ئەتمانی چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە لە ساڵی ٢٠١٥وە لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران زێدی خۆی بەجێ هێشتووە وەکوو پەناخواز ڕووی لە وڵاتی دانمارک کردووە.

ئەو چالاکە سیاسییە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن ئیدارەی کۆچبەرانی دانمارکەوە وتوێژی لەگەڵ ئەنجام دراوە، بەڵام دواجار داوای پەنابەری ناوبراو ڕەدکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.

هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکومەتی دانمارک مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گڕ.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە