چالاکێکی سیاسی کورد لە ئاڵمان مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لە سەرە

هەنگاو: دوای ئەوەی داوای پەنابەرێتی چالاکێکی سیاسی کورد لەلایەن حوومەتی ئاڵمانەوە وەر نەگیراوە، ناوبراو مەترسی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.

٢٦ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٢:٢٣


هەنگاو: دوای ئەوەی داوای پەنابەرێتی چالاکێکی سیاسی کورد لەلایەن حوومەتی ئاڵمانەوە وەر نەگیراوە، ناوبراو مەترسی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چالاکێکی سیاسی خەڵکی سەقز بە ناوی "کامبیز خوسرەوی" کە لە دوو ساڵ پێشەوە چووەتە ئاڵمان، داوای پەنابەرێتییەکەی ڕەد کراوەتەوە و ئێستا مەتەرسی دیپۆرتکرانەوەی بۆ ئێرانی لە سەرە.

کامبیز خوسرەوی لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ی زایینی شاری سەقزە و لە سالی ٢٠١٧ چووەتە وڵاتی ئاڵمان و داوای پەنابەرێتی کردووە، نەڵام دوای نزیک بە دوو ساڵ داواکەی ڕەد کراوەتەوە و ئەگەری زۆرە کە بۆ ئێران دیپۆرت بکرێتەوە.

ئەو چالاکە سیاسییە هەم لە نێوخۆ و هم لە وڵاتی ئاڵمان ئەندامی ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بووە و ئەگەر دیپۆرتی ئێران بکرێتەوە ئاوا ژیانی بەرەوڕووی مەترسی دەبێتەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.

هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکومەتی ئاڵمان مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گڕ.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە