چالاکێکی سیاسی کورد لە تورکیا دەستبەسەر کراوە و ئەگەری دیپۆرتکرانەوەی لەئارادایە

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی تورکیا چالاکێکی سیاسی کوردیان دەستبەسەر کردووە و ئەگەری دیپۆرکرانەوەی بۆ وڵاتی ئێران لەئارادایە.

٣٠ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:٣٩

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی تورکیا چالاکێکی سیاسی کوردیان دەستبەسەر کردووە و ئەگەری دیپۆرکرانەوەی بۆ وڵاتی ئێران لەئارادایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی تورکیە حەفتەی ڕابردوو چالاکێکی سیاسی کوردیان بە ناوی ”عادڵ بەهرامی“ دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند ئەگەری ئەوە لەئارادایە کە ئەو چالاکە سیاسییە کە هاوکات ئەندامی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانیشە دیپۆرت بکرێتەوە بۆ ئێران.

عادڵ بەهرامی ماوەی یەک ساڵە لە تورکیایە و لەکاتی پەڕینەوە بۆ ئەورووپا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە.

لەو ڕووەوە کە لە ئەگەری دیپۆرتکرانەوەی ناوبراو بۆ ئێران گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو داوا لە هەموو ڕێکخراو و ناوەندەکانی مافی ،مرۆڤ دەکات کەهەموو هەوڵی خۆیان لەو پەیەوەندییەدا بخەنە گر و پێش بە دیپۆرتکردنەوەی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە بگرن.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە