چالاکێکی سیاسی کورد لە سویس مەترسیی دیپۆرتکرانەوەی لەسەرە

هەنگاو: داوای پەنابەرێتی چالاکێکی سیاسیی کورد لەلایەن حکومەتی سویسەوە ڕەد کراوەتەوە و بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە.

٦ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٠:٤٢

 

هەنگاو: داوای پەنابەرێتی چالاکێکی سیاسیی کورد لەلایەن حکومەتی سویسەوە ڕەد کراوەتەوە و بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٥ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٩)، عومەر عەبدوڵڵازادە (کارۆ) چالاکی سیاسی خەڵکی سەردەشت بانگهێشتی ئیدارەی پەنابەرانی سوئیس کراوە و پێیان ڕاگەیاندووە کە داوای پنابەرێتیت ڕەد کراوەتەوە.

عومەر عەبدوڵڵازادە تەمەن ٣٠ ساڵ لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند: ”ئەوان بە منیان وتووە دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ئێران و ئەگەر خۆت نەگەڕێتەوە، ئەوا پۆلیس دەستبەسەرت دەکا و بە زۆر دەتگەڕێنێتەوە بۆ ئێران“.

عومەر عەبدوڵڵازادە چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بووە و لە ساڵ پێشەوە چووەتە سویس و لە ئەگەری دیپۆرتکرانەوەی ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکومەتی سویس مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کرانەوەی ناوبراو بخەنە گڕ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە