چالاکێکی سیاسی کورد مەترسی دیپۆرت کردنەوەی لەسەرە

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە چوار ساڵ پێش ئێستا وەکوو پەنابەر ڕووی لە وڵاتی فینلاند کردبوو، دوای ڕەدبوونەوەی داواکاییەکەی،

١١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٤:٤٦

 

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە چوار ساڵ پێش ئێستا وەکوو پەنابەر ڕووی لە وڵاتی فینلاند کردبوو، دوای ڕەدبوونەوەی داواکاییەکەی، مەتەرسی دیۆپۆرت کردنەوە بۆ ئێرانی لە سەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی ”هادی مەمەندی“ کە ساڵی ٢٠١٥ وەکوو پەناخواز چووەتە وڵاتی فینلاند، پاش ٤ ساڵ داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتە ڕەد کراوەتەوە و حوکمی دیپۆرتی زۆرەملی بۆ ئێران بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

هادی ممەمەندی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)ە و لە نامەیەکدا کە لەلایەن پۆلیسەوە پێی گەیشتووە، هاتووە کە لە ڕێکەوتی دیاری کراو دەبێ خۆت ڕادەستی پۆلیسی ناوچەی نیشتەجێ بوون بکەیت و ئەگەر ئەو کارە نەکیت ئەوا پۆلیس هەنگاوی کردەیی بۆ دیپۆرت کردنەوەت هەڵدەگرێت.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.

هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکومەتی فینلاند مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گڕ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە