چالاکێکی سیاسیی کورد لە ئاڵمان مەترسیی رادەست کردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە

هەنگاو: رادەست کردنەوەی چالاکێکی سیاسی کورد لە ئاڵمانەوە بۆ ئێران، ناوبراو تووشی مەترسیی ئەشکەنجە و گیانی دەکاتەوە.

١٩ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:١٩

 

هەنگاو: رادەست کردنەوەی چالاکێکی سیاسی کورد لە ئاڵمانەوە بۆ ئێران، ناوبراو تووشی مەترسیی ئەشکەنجە و گیانی دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شێرزاد میرزاده چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە داوای پەنابەریەکەی لە وڵاتی ئاڵمان رەت کراوەتەوە، بەرەوەڕووی ئەگەری دیپۆرت کرانەوە بۆتەوە.

ئەو چالاکە سیاسیە کوردە کە لە ساڵی ٢٠١٥ داوای پەنابەریی لە وڵاتی ئاڵمان کردووەو لەو ماوەیەدا چالاکانە بەشداریی ئاکسیۆن و خۆپیشاندانەکانی دژی رژیمی ئێرانی کردووە.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا پاش رادەست کردنەوەی ژمارەیک چالاکی سیاسی بۆ ئێران، سەرجەمیان تووشی ئەشکەنجە و سێدارە و زیندانی  درێژماوه بوونەتەوە.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە داوای لە سەرجەم رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و پشتیوانی پەنابەران کردووە کە رێکگری لە رادەست کردنەوەی بۆ وڵاتی ئێران بکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە