چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو حوکمی بەندکراو و لێدانی قامچی بەسەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە کاتێکدا خۆی لە دادگا حازر نەبووە، لەلایەن دادگاوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپاوە.

٢٨ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٣:١٢

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە کاتێکدا خۆی لە دادگا حازر نەبووە، لەلایەن دادگاوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لقی ٥ی دادگای شۆڕشی کرماشان چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی بە ناوی ”یاسین مەحموودی“ تەمەن ٣٤ ساڵ بە ٢ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی مەحکووم کردووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە بۆ حیزبی دێموکرات“ و ”داواکردن لە مامۆستایان، بازاڕیان و کامیونداران“ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

ئەو حوکمە لەکاتێکدا بە سەر یاسین مەحموودی سەپێندراوە کە ناوبراو ئێستا لە تورکیایە و دادگا دوای ئەوەی باک و برای ناوبرویان بانگ کردووە، حوکمەکەیان پێیان ڕاگەیاندووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە پێشتر و لەساڵی ٢٧٠٩ (٢٠٠٩) جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە