چالاکێکی مەدەنی لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی کورد لە کاتی گەڕانەوە لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

١ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:١٥

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی کورد لە کاتی گەڕانەوە لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، ئەکبەر گوێڵی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران و لە گەڕەکی فەیزئاوای سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەکبەر گوێڵی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفوونییەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەو ەکە دەستبەسەر کراوە.

 ئەکبەر گوێڵی پێشتر بە تۆمەتی بەرێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆی سێ ساڵ پێش لە گوندی قەسریان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بە تۆمەتی “پرۆپاگەندە دژی نیزام لە رێگەی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران (پژاک) حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٤ مانگ کەم کرایەوە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ ( ٢٨ی ژانویەی ٢٠١٩) ئ دوای بانگکران بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی سنە، دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری سنە کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە