چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: سەعید ئیقباڵی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کرماشان، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی تاران کرا.

١١ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٤:٢٠


هەنگاو: سەعید ئیقباڵی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کرماشان، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی تاران کرا.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان بە ناوی " سەعید ئیقباڵی" پاش بانگ کران بۆ بەشی جێبەجێکردنی حوکمەکان لە دادسەرای ئێڤئن، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی، رەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا.


سەعید ئیقباڵی، خوێندکار و خەڵکی کرماشان، رێکەوتی ١٢ی رێبەندانی ٢٧١٨( ١ی فورییەی ٢٠١٨) لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین بەرێ کرابوو. ناوبراو پاش دوو مانگ لە رێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٩بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


ئەو چالاکی کوردە خەرمانانی ساڵی ٢٧١٩ لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر محەممەد مەقیسە، بە تۆمەتی " کووبوونەوە و پیلان بە مەبەستی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" حوکمەی ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی " چالاکیی تەبلیغیی دژی نیزام" حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ئەو حوکمە رەشەمەی ٢٧١٩ لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران پەسند کرا.


شایانی باسە بە پێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، لانی زۆری ئەو حوکمە واتە ٥ ساڵ بەندکران بۆ ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە