چالاکێکی پیشەیی مامۆستایان لە کرماشان دەستبەسەر کرا

فەرهاد میرزایی یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری ئیسلام ئاوا (شاباد) ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزە ئەمن

١٩ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٦:٥٦

 

هەنگاو: دووشەممە بانەمەڕی ٢٧٢٢

فەرهاد میرزایی یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری ئیسلام ئاوا (شاباد) ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەی ئەم ئەندامەی ١٩ی شوورای باڵای چالاکانی پیسەیی و فەرهەنگی ئێران و و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای کرماشان لقی شابادیان دوای دەستبەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی فەرهاد میرزایی لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە