چالاکێکی ژینگەپارێز لە بانه دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٦ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٢٣:١٣

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانان ٢٧٢١ (٢٢ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە چالاکێکی ژینگەپارێزیان بە ناوی سەلاح حوسێن پەنا تەمەن ٣٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادا، سەلاح حوسێن پەنا یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانەیە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانەکەی نادیارە.

ئەم سەرچاوەیە کە ناوی لای هەنگاو پارێزراوە لە درێژەدا وتی: ‘هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دوای دەستبەسەر کردنی ئەم چالاکە کوردە ماڵەکەشیان پشکنیوە”.

سەرەڕای تێپەڕینی حەوتوویەک لە دەستبەسەر کرانی سەلاح حوسێن پەنا و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە