چالاکێکی ژینگەپارێز لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستەوە.

٦ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٣:١٧

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستەوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆکی پێنجشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ ٩٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەلیان کواتەوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی ”خەبات مفاخێری“ و دەستبەسەریان کردووە.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەکاتی دەستبەسەر کردن ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و ماڵەکەیان پشکنیوە و مۆبایلی خۆی و باقی ئەندامانی بنەماڵەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.
 

خەبات مفاخێری ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان بووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە