چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەوڵاوا دەستبەسەر کرا
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان چالاکێکی ژینگەپارێزی دانیشتووی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١١:٠٤
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان چالاکێکی ژینگەپارێزی دانیشتووی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٦ی ئیوارەی ڕۆژی یەک شەممە (٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٧ی فێوریەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی ”ئیرەج ڕەحیم زادە“ خەڵکی گوندی ڕواری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان و دەستبەسەریان کردووە.
ئیرەج ڕەحیم زادە تەمەن ٤٠ ساڵ و یەکێک لە چالاکانی ژینگەپاریزی دانیشتووی مەریوان بووە کە هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کرانی ماڵەکەشیان پشکنیوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە کوردە دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.