چالاکێکی کرێکاری حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: ئیقبال شەبانی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٢١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٤:٤٢

 

هەنگاو: ئیقبال شەبانی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢١ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١١ی مەی ٢٠١٩)، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە حوکمی بەندکرانی بەسەر ئیقباڵ شەبانی چالاکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارەدا سەپاندووە.

بەپێی ئەو حوکمە کە لەلایەن دادوەری سەعیدی سەپێندراوە، ئیقباڵ شەبانی بە یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم بووە.

ئیقباڵ شەبانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٨ی فێوریەی ٢٠١٩) دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە