چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٨:٤٨

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٢) یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە بە ناوی ڕێبوار عەبدوڵڵایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕێبوار عەبدوڵڵایی لە کاتی چوونە دەرەوە لە ماڵی خۆی و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی نووسینەوە ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ڕێبوار عەبدوڵڵایی و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

ڕێبوار عەبدوڵڵایی ئەندامی پێشووی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ هاوکاری کردن بە مەبەستی پێکهێنانی گرووپی کرێکاری بووە و ساڵی ٢٧١٤) ٢٠١٤) دەستبەسەر و لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی سزا یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە