چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لە سەقز دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنەیان لە نزیک شاری سەقز دەستبەسەر کرد.

١٥ خەرمانان ٢٧١٩، ٠٨:٣١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنەیان لە نزیک شاری سەقز دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٥ی سێپتامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە نزیک شاری سەقز چالاکێکی کرێکارییان بە ناوی ”کامران ساختمانگەر“  دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هێزە ئەمنییەکان جەند ڕۆژ پێش بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی کامران ساختمانگەر هەڵیانکوتابووە سەر ماڵەکەی، بەڵام چونکوو لەماڵەوە نەبوو نەیانتوانیبوو دەستبەسەری بکەن.

چالاکێکی دیکەی کرێکاریش بە ناوی ”سەید عەلی حوسێنی“ لە گەڵ کامران ساختمانگەر دەستبەسەر کراوە، بەڵام هەر ئەو ڕۆژە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە