چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: ئارام زەندی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کرا و دایکیشی لەلایەن ئەو هێزانەوە درایە بەر لێدان و کوتان و بەوهۆیەوە جەڵتە لێیداوە.

٧ خەرمانان ٢٧١٩، ١٣:١٨

 

هەنگاو: ئارام زەندی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کرا و دایکیشی لەلایەن ئەو هێزانەوە درایە بەر لێدان و کوتان و بەوهۆیەوە جەڵتە لێیداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی جوارشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چالاکێکی کرێکاری بە ناوی ”ئارام زەندی“ و دەستبەسەریان کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگەیاند کە، ئەو هێزانە دایە مریەم دایکی ئارامیان کاتێک ویستوویە پێش بە دەستبەکردنی ناوبراو بگرێت، لەلایەن ئەو هێزانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان.

دایە مریەم بە هۆی لێدانی و کوتانی لەلایەن ئەو هێزانەوە تووشی جەڵتە بووە و ئیستا لە نەخۆشخانەی ”تامین اجتماعی“ شاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

ئارام زەندی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە