چالاکێکی کرێکاری کورد سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کامێران لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

١٤ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢٣:٣٤

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کامێران لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حەیدەر قوربانی، چالاکی کرێکاری خەڵکی گوندی بزوەشی کامێران لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی شاریاری تاران بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپەکانی دژنە حکوومەت بە مەبەستی تێکدانی تەناهی وڵات و پڕوپاگەندە دژی حکوومەت سەرجەم سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو سزایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی ئەلەکتروونی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بانگ کراوە.

حەیدەر قوربانی چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران ڕۆژی یک شەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ ( ٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

ئەم چالاکە کرێکارییە دوای ٢٣ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا تەواو بوونی دانیشتنی دادگا لە بەندیخانەی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە