چالاکێکی کورد دوای گەرانەوەی لە ئامریکا دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی کوردی خەڵکی سنە دوای گەڕانەوەی لە ئامریکا، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٠:٥٤

 

هەنگاو: چالاکێکی کوردی خەڵکی سنە دوای گەڕانەوەی لە ئامریکا، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٧ی فێوریەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئەمنیەتی حکومەتی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر مالی چالاکێکی کورد بە ناوی “ئەفشین شێخولئیسلامی وەتەنی” کە ماوەیەک پێش لە ئامریکا گەراوەتە و دەستبەسەریان کردووە.

نگین شێخولئیسلامی وەتەنی، خۆشکی ناوبراو بە “تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان” ڕاگەیاندووە کە پێنج کەس بە نامەی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکم و دوای پشکنینی ماڵەکەی، دەستبەسەریان کردووە، بەڵام هێشتا نازانین ئەو کەسانە سەر بە کام ناوەندی ئەمنی بوون، بەدواداچوونی بنەماڵەشم تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە  و لە چارەنوسی براکەم هیچ زانیاریەکمان نیە.“

ئەفشین ماوەیەک پێش ئێستا  لە ئامریکا گەراوەتەوە لای باوک و دایکی کە پیر و پەک کەوتوون .

ناوبراو  پێشتریش چەندین جار بە هۆی چالاکی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە