چالاکێکی یارسانی لە کەرەج دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە پێڕەوانی ئایینی یاری کە بە مەبستی بەشداری لە چلەی گیانبەختکردوانی مانگی خەزەڵوەر سەردانی شاری کەرەجی کردبوو، دەستبەسەر کراوە.

٨ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢٢:٤٨

 

هەنگاو: یەکێک لە پێڕەوانی ئایینی یاری کە بە مەبستی بەشداری لە چلەی گیانبەختکردوانی مانگی خەزەڵوەر سەردانی شاری کەرەجی کردبوو، دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی بەفەرانباری ٢٧١٩ (٢٦ی دێسامبری ٢٠١٩)، ”سەید پەیام بیدڕوود“ چالاکی پێڕەوی ئایینی یاری و دانیشتووی زەنجان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرەج دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بید ڕوود، ناوبراو بە مەبەستی بەشداری لە چلەی پویا بەختیار سەردانی شاری کەرەجی کردووە و لە ڕیگای گۆڕستانی ”بەهشتی سەکینە“ دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، سەید پەیام لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراوە و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو چالاکە کە لە بنەڕەت دا خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری زەنجان بووە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نیە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە