چرۆ ئەحمەدی دوای مانگرتنی بنەماڵەکەی لە پێش ئیتلاعاتی دیواندەرە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و مامۆستایی زمانی کوردی کە ڕؤژی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرەوە د

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٠:٤٩

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و مامۆستایی زمانی کوردی کە ڕؤژی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرەوە دەستبەسەر کرابوو دوای واژۆ کردنی بەڵێننامە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ ٢٧٢١ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، چرۆ ئەحمەدی دوای ئەوەی بنەماڵەکەی لە پێش ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە مانیان گرتبوو دوای ١٠ کاتژمێر دەستبەسەر کران و لێپرسینەوە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدی کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە نووسراوە بەڵێنییان لە چرۆ وەرگرتووە کە حەوتووی داهاتوو و دوای کۆتایی هاتنی پشووی فەرمی خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بناسێنێت.

چرۆ ئەحمەدی مامۆستای زمانی کوردی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ (١٦ی ئاگۆست) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر و ئەو هێزانە دەستیان بە سە رمۆبایلی خۆی و باقی ئەندامانی بنەماڵەکەیدا گرتبوو.

چرۆ ئەحمەدی تەمەن ٣٠ ساڵە، خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنەیە و یەکێکە لە مامۆستایانی زمانی کوردییە کە لە ساڵانی رابردوودا لە ئەنجومەنی فەرهەنگی و ئەدەبیی زاگرۆس خەریکی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی بوو.

ئەم چالاکە کوردە خاوەن یڕوانامەی بەکالریۆسی ئەندازیاری شیمییە و ئێستا خوێندکاری بەشی ڕۆژنامەنووسی زانکۆی پەیامی نووری سنەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە