چوار لاوی کورد بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کران

چوار لاوی کورد بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کران

12:09 - 29 October 2018

 

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری سنە چوار گەنجیان بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەفتەی ڕابردوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، گەنجێکی ١٦ ساڵەیان بە ناوی “ئوسامە مەلەکی” دەستبەسەر کردووە.

ئەو گەنجە ١٦ ساڵە خەڵکی ئاوایی”کۆرکۆرە”ی سنە بووە و لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سەقز دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، سێ ەگنجی خەڵکی ئاوایی ئەساوڵە بە ناوی” شاهۆ میرەکی” “تۆفێق میرەکی” و “کەیوان محەمەدی” دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ئەو چوار گەنجە بۆ تۆمەتی چالاکی عەقیدەتی دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.