چوار هاووڵاتیی خەڵکی بانە دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەو

٧ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٢٣:١٧

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، چوار هاووڵاتیی خەڵکی بانە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی خاکەلیوەی ٢٧٢١ (٢٥ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “یاکوباوا” و لانیکەم چوار کەسیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی دوو کەس لە دەستبەسەر کراوەکان بە ناوەکانی “ڕێبوار قادری” ٣٤ ساڵە و ئامۆزاکەی “بێهرووز قادری” ٣٠ ساڵە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کەسانە بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز لەو گوندە دەستبەسەر کراون و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، مەریوان و شنۆ هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا یەک کەسیان ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە