چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کراون و لەژێر ئەشکەنجەدان

هەنگاو: هێزەکانی دەزگای زانیاری سپای پاسدارانی ئێران کۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ چوار لاوی خەڵکی پیرانشاریان دەستبەسەر و بۆ ئورمیەیان گواستوونەتەوە.

١ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٧:٥٤

 

هەنگاو: هێزەکانی دەزگای زانیاری سپای پاسدارانی ئێران کۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ چوار لاوی خەڵکی پیرانشاریان دەستبەسەر و بۆ ئورمیەیان گواستوونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە (١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١٠ی دێسامبری ٢٠١٨)، هێزەکانی دەزگای زانیاری سپای پاسدارانی ئێران لە شاری پیرانشار چوار لاوی کوردیان بە تۆمەتی ”پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران“ دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەو چوار لاوە کوردەی ”شێرکۆ عەلی محەمەدی“، ”باپیر بەرزە“، ”ئەسعەد مەحموودی“ و ”کەیوان نژاد ڕەسووڵ“ ڕاگەیاندووە.

ئەندامی بنەماڵەی یەکێک لەو دەستبەسەر کراوانە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە، کە ئەو چوار کەسە پاش دەستبەسەر کران گوازراونتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ٨١ی ڕەمەزانی سپای پاسداران ئورمیە و بە سەخت ترین شێوە ئەشکەنجە دراون.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی سەرەڕای بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکانی ئەو چوار بەندکراوە، ئەوان هەتا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان بە ڕۆڵەکانیان بکەوێت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە