چوار هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی نییەر هێشتا دەستبەسەرن

هەنگاو: دوایی تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەوتوو بە سەر دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی نییەر سەربە شاری سنە، هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١١:٣٨

 

هەنگاو: دوایی تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەوتوو بە سەر دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی نییەر سەربە شاری سنە، هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.

بە گوێرەی گەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم، دوای تێپەڕبوونی یەک حەوتو لە دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی گوندی نییەر بە ناوەکانی "پەیام مینبەری، سەریاد مینبەری، کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری" تا ئێستاش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.

بە وتەی شەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار هاووڵاتیە پەیوەندی تەلەفۆنیەیکی زۆر کورتیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان گرتووە و تا ئێستا لە مافی دیتنی بنەماڵەکانیان و هەبوونی پارێزەر بێبەشن.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، ئەم چوار هاووڵاتیە خەڵکی گوندی نییەر لە پەیوەندی لەگەڵ بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە دەستبەسەر کراون.

کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ (٢٨ی ئاوریل) لە گوندی نییەر و پەیام مینبەری و سەریاد مینبەری ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ (١ی مەی) لە شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە