چوار چالاکی دەستبەسەر کراوی بۆکانی گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە

هەنگاو: چوار چالاکی خەڵکی بۆکان کە دوو حەفتە بەر لە ئێستا دەستبەسەر کرابوون، گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١١:١٧

 

هەنگاو: چوار چالاکی خەڵکی بۆکان کە دوو حەفتە بەر لە ئێستا دەستبەسەر کرابوون، گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، چوار چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان دوای دوو حەفتە ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە و تەواو بوونی لێپرسینەوەکەیان،  بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان گوازرانەتەوە.

ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانی “سمکۆ مەعرووفی”، “شاهۆی خزری”، “هاموون فەیزی” و هاوژینەکەی بە ناوی “ژاکا ئیسماعیلپور”  ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١٤ی ئۆکتبری ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتی دەربرین لەسەر هێرشی تورکیە بۆ رۆژاوای کوردستان، دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە