چوار چالاکی کرێکاری لە کامیاران دەستبەسەر کران

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی رابردوو چوار چالاکی کرێکاری کە لەلایەن دەزگای قەزایی ئێران حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا بوو، بە مەبەس

٢٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٠:٢٣

 

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی رابردوو چوار چالاکی کرێکاری کە لەلایەن دەزگای قەزایی ئێران حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا بوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنج شەممە (٢٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٢٠ی دێسامبری ٢٠١٨) مێهرداد سەبووری و ئومید ئەحمەدی، دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی کامیاران و ئەندامی کۆمەڵەی بەرگری لە مافی منداڵانی کار و شەقام  بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان دەستبەسەر و ڕوانەی بەندیخانە کراون.

مێهرداد و ئومید ، ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن داگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بە تۆمەتی بەشداری لە رێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە ساڵی ٢٧١٦ی کوردی،  هەر کامەیان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز، شاهۆ سادقی بۆ بەرێوەچوونی حوکمی ٩١ی ڕۆژەکەی دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژی سێشەممەش  ئارام محەمەدی کە ئەویش حوکمی ٩١ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کراوە.

شەش چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی (مێهرداد سەبوری، دڵنیا سەبوری، ئومید ئەحمەدی، ئارام محەمەدی، شاهۆ سادقی و ڕۆژین ئیبراهیمی) پێشتر بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام” لە ڕێگەی بەشداری لە چالاکی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە سالی ٢٧١٦، لە لایەن دادگای شۆرشی سنە سەرجەم چوار ساڵ و شەش مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو.

بە پێی ئەو حوکمەی دادگای پیداچوونەوە، مێهرداد و ئومید هەرکامەیان بە ساڵێک، ئارام و شاهۆ هەر کامەیان بە ٩١ ڕۆژ و دڵنیا و ڕۆژین هەرکام بە سێ ڕۆژ بەندکران سزا دراون.

ڕۆژین و دلنیا پشێتر هەر کامەیان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو. دادگا حوکمی باقی چالاکەکانی وەک خۆی پشتڕاست کردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە