چوار ژن لە شارەکانی سنە، سەقز و سونقوڕ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥ ‌هاووڵاتیی کورد کە چوار کەسیان ژن بوون، بەهۆی کێشەی خێزانی و هەژارییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٣ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٨:٠٥


هەنگاو: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥ ‌هاووڵاتیی کورد کە چوار کەسیان ژن بوون، بەهۆی کێشەی خێزانی و هەژارییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٠(٢١ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سنە کە ناسنامەی دەریا محەمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ ڕاگەیەندراوە، خۆی کوشتووە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەم ژنە بەهۆی کێشەی خێزانی لە نۆهەمی پێنجەمی بینایەک خۆی بەرداوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.


هەر لەو ڕۆژەدا و لە شاری سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان، ژنێکی تەمەن ٣٤ ساڵ کە دایکی ٣ منداڵ بووە، بەهۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


لەو پێوەندییەدا و بەپێێ هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی شەممە ٢٩ی خاکەلێوە هاوکات لەگەڵ ١٨ی ئاوریل، دوو ژنی خەڵکی سەقز کە ناسنامەیان شەریفە مستەفاپوور تەمەن ٣٢ ساڵ و ئەفسانە ڕەحیمی تەمەن ١٩ ساڵ ڕاگەیەندراوە، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆیان کوشتووە.


هەمان ڕۆژ و لە شاری کامیاران، لاوێکی کورد بە ناوی ساسان ئەنساری، بەهۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە