چوار ژنی تووشبوو بە کۆرۆنا بەبێ هیچ چارەسەرییەکی پزیشکی گەڕێندرانەوە بەندیخانە

هەنگاو: چوار ژنی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لە تووشی پەتای کۆرۆنا ببوون، بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە چارەسەرییەکیان بۆ بکرێت گەڕێن.

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٠:٥٤


هەنگاو: چوار ژنی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لە تووشی پەتای کۆرۆنا ببوون، بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە چارەسەرییەکیان بۆ بکرێت گەڕێندرانەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، چوار ژنی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا کە بە مەبەستی چارەسەریی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانەی ئورمیە کرابوون، بە هۆی ئەوەی کە تێچووی دەرمانەکەیان دابین نەکردووە، لە نەخۆشخانە وەرنەگیراون و بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە چارەسەرییەکیان بۆ بکرێت، گەڕێندراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە.


ئەو چوار ژنە بەندکراوە بەناوەکانی موحەبەت مەحموودی، سیمین سەیدی، فاتمە میرابی و دونیا پیری حەوتووی پیشوو تووشی پەتای کۆرۆنا بوون دوای ئەوەی گەڕێندراونەتەوە بۆ بەندیخانە هەرچواریان لە ژوورێکی بەندیخانە ڕاگیراون.


هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە، بەندی ١ی بەشێ ژنانی بەندیخانەی ئورمیە کە ٢٤ ژنی تێدا ڕاگیراوە بە تەواوەتی قەرەنتینە کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە