چوار ژینگەپارێزی مەریوانی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: چوار ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەکاتی هەوڵدان بۆ دامرکاندنی ئاگری دارستانەکانی مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست دا.

٣ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:٥٧

 

هەنگاو: چوار ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەکاتی هەوڵدان بۆ دامرکاندنی ئاگری دارستانەکانی مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرە بەیانی ڕۆژی شەممە (٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، لە ئەنجامی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی سلەسێ و پیلەی مەریوان لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دارستانەکانی ئەو ناوچەیە ئاگری گرت و لەکاتی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە، ٤ چالاکی ژینگەپارێز گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاند کە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و ٤ ژینگەپارێز بە ناوەکانی “شەریف باجوەر، ئومید حوسین زادە، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەمەد پژوهی” لەکاتی ئاگر کوژاندنەوە و بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست داوە.

هێزەکانی سپای پاسداران لەماوەی مانگی ڕابردوودا چەندین جار بە بیانووی حزووری هێزە کوردییەکان کوێستانەکانی مەریوانیان بوردمان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە