چوار کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم جوار کرێکار لە شارەکانی کرماشان، سنە، دێولان و مێهران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

٢٤ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٤:٠٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم جوار کرێکار لە شارەکانی کرماشان، سنە، دێولان و مێهران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٢ی ئاوریلی ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی “جەبار ئیمامی نژاد” تەمەن ٣٤ ساڵ کە فەرمانبەری ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی سنە بووە، لەکاتی هەڵکەندنی چاڵی زێراو بە هۆی داتەپینی چاڵەکە گیانی لە دەست دا.

هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی خەڵکی مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی “ئەلبورز محەمەدی” لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکارە بە هۆی بەربوونەوە لە ەبرزایی دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە (١١ی ئاوریل)، کرێکارێکی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی کرماشان لە کاتی کار کردن لە بینایەک بە هۆی بەربوونەوە و کەوتنە ناو چاڵی ئاسانسۆر دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. ناسنامەی ئەم کرێکارە کە لە جووتسایدی “ئال ئاقا” تووشی ئەو ڕووداوە بووە تا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

ڕۆژی شەممە ٢٠ی خاکەلیوەش، شۆفێرێک لەکاتی کارکردن لە کانزای بەردی ئاسنی گوندی مەیمونئاوای دێولان بە هۆی تێکچوونی جەکی کامیۆنەکە گیانی لە دەست دا. ئەم شۆفیرە خەڵکی گوندی کولە سارەی بەخشی موژژ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە