ڕامین، لوقمان و زانیاری لەسێدارە دران

هەنگاو: سێ بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لەسێدارە دران.

١٧ خەرمانان ٢٧١٨، ١٣:٠٧

 

هەنگاو: سێ بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لەسێدارە دران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زانیار مورادی، لقومان مورادی و ڕامین حوسێن پەناهی سی بەندکراوی سیاسی کورد بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (١٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨)، لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لەسێدارە دراون.

ئەمجەد حوسێن پەناهی برای ڕامین بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە فەیسبووکی خۆی، لەسێدارەدانی ڕامینی پشتڕاست کردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەریوانەوە هەواڵی لەسێدارە دانی زانیار و لوقمانی بۆ هەنگاو پشتڕاست کردووەتەوە.

زانیار و لوقمان موردی دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی ”دژایەتی خوا لە ڕێگای هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، ئەندامەتی کۆمەلە، تیرۆری کوڕی پێش نوێژی مەریوان، سیخۆڕی بۆ بریتانیان و تێکدانی ئاسایش لەکاتی سەردانی خامنەیی بۆ مەریوان“، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە