ڕاپۆرتی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (وەرزی بەهاری ٢٧٢٠)

هەنگاو: بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە هەنگاو بڵاوی کرردووەتەوە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ٢٥٥ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

٢ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٩:٥٢


هەنگاو: بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە هەنگاو بڵاوی کرردووەتەوە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ٢٥٥ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.


بە پشتبەستن بەئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی وەرزی بەهاری ٢٧٢٠ لانیکەم ٥٤ کۆڵبەر کوژراون و یان بریندار کراون، ١٤ هاووڵاتی لەسێدارە دراون، ١٢ بەندکراو لە بەندیخانە گیانیان لە دەست داوە، ١١ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی و ٥ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون، ٧٦ هاووڵاتی دەستبەسەر و ١٧ هاووڵاتی حوکمی بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپاوە و هاووڵاتییەکش حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، ٥٢ هاوولاتی خۆیان کوشتووە و ٥ ژن کوژراون و ٩ کرێکاریش لەکاتی کار کردن گیانیان لە دەست داوە.


کۆڵبەران ( ٥٤ حاڵەت)
لەماوەی وەرزی بەهاردا، لانیکەم ٥٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ١٨ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. ٤٧ حاڵەت واتە ٨٧٪ی کۆی حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٢٦ حاڵەت)
لە و ماوەیەدا ١٤ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران لە سێدارە دراون کە دوو کەسیان سیاسی بوون و ١٢ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
هەروەها ١٢ بەندکراو لە کرماشان و سەقز، مەهاباد، میاندواو و ئورمیە گیانیان لە دەست داوە کە ٧ کەسیان بە هۆی کۆرۆنا بووە و ٥ کەسیان بە هۆی ئەشکەنجە و یان تەقە کردنی هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.


کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (١٦ حاڵەت)
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، ١١ هاووڵاتیی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوە مینەوە کوژراون، یان بریندار و کەم ئەندام بوون.
هەروەها پێنج هاووڵاتیی مەدەنی بە دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراون کە دوو کەسیان لە ئەنجامی بوردمانی فڕؤکەکانی تورکیا بووە.


دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٩٣ حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی وەزی بەهاردا لانیکەم ٧٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.
هەروەها، ١٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی و مەزهەبی سەرجەم حوکمی٩١ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران و لیدانی ٢٤ قامچیی و هاووڵاتییەکیش حوکمی سێداەرەی بە سەردا سەپاوە.

خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ٥٧ حاڵەت)
لە وەزی بەهاردا لانیکەم ٥٢ کەس لە شارەکانی کوردستان بە هۆی کێشەی خێزانی و ئابوورییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٢٨ کەسیان ژن و ١٣ کەسیان منداڵ بوون.
هەروەها پێنج ژنیش لەلایەن کەس و کاری خۆیانەوە کوژراون.


کرێکاری ( ٩ حاڵەت)
لەو ماوەی سێ مانگی ڕابردوو دا لانیکەم ٩ کرێکاری کور بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە