ڕاپۆرتی لە مارسەوە هەتا مارس، دەستبەسەرکرانی ٣٣ ژن و سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ١١ چالاکی ژنی کورد + لیستی ناوەکان

هەنگاو: بە پشتبەستنبە ئامارەکانی هەنگاو دەردەکەوێت کە چالاکانی ژنی کورد لە ساڵی ڕابردوودا بەردەوام ل

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:٤٥

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: بە پشتبەستنبە ئامارەکانی هەنگاو دەردەکەوێت کە چالاکانی ژنی کورد لە ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لەژێر گوشار و هەڕەشەدا بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مارسی ٢٠٢٠ هەتا مارسی ٢٠٢١ لانیکەم ٣٣ چالاکی ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای بەندکران و لێدانی قامچی بە سەر ١١ چالاکی کورددا سەپاندووە.

 

دەستبەسەر کرانی ٣٣ چالاکی ژنی کورد

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٣٣ چالاکی ژنی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە هۆکاری زۆربەیان چالاکی سیاسی بووە و پارێزگاکانی کرماشان و سنە هەر کامەیان بە ١٢ حاڵەت زیاترین حاڵەتی دەستبەسەر کردنی ژنیان تێدا تۆمار کراوە.

 

هۆکاری دەستبەسەر کران

چالاکی سیاسی: ١٥ حاڵەت کە دەکاتە ٤٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

چالاکی مەدەنی: ١٣ حاڵەت کە دەکاتە ٣٩.٥.٪ی کۆی حاڵەتەکان

چالاکی مەزهەبی: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ١٢ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ٦ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ١٢ حاڵەت

پارێزگای ئیلام ١ حاڵەت

پارێزگای لوڕستان: ١ حاڵەت

پارێزگای مازەندەران: ١ حاڵەت

 

 سەپاندنی سزای پێنج دەیە بەندکران بە سەر چالاکانی ژنی کورد

لە مارسی ٢٠٢٠ هەتا مارسی ٢٠٢١ و بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لانیکەم ١١ چالاکی ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٥٢ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠ قامچییان بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٨ کەس لەو ژنانە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان و ٣ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی سزا دراون.

 

داونلۆدی فایلی PDfی لیستی ناوەکان

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە