ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (بانەمەڕی ٢٧٢١)

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٩٨ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

٣ جۆزەردان ٢٧٢١، ١١:٢٩

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٩٨ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١ ، لانیکەم ٩٨ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

کۆڵبەران ( ٢٤ حاڵەت)

لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٢٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٣ کەسیان گیانیان لە دەست. لەو سێ کەسە دوو کەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و کەسێکیان بە هۆی ڕووداوی سروشتی گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها، ٢١ کۆڵبەر بریندار بوون کە ١٨ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆ بووە هێزەکانی ئێران بووە و سێ کۆڵبەریش بە هۆکاری سروشتی، تەقینەوەی مین و لێدان و کوتانی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

 

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٢ حاڵەت)

لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لاینکەم سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

هەروەها، لەو ماوەیەدا بەندکراوێکی خەڵکی ئورمیە بە هۆی ئەشکەنجەکرانی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەوە گیانی لە دەست دا.

 

کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (٦ حاڵەت)

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین لە کرماشان گیانیان لە دەست داوە و ٤ هاووڵاتیی دیکەش لە سنوورەکانی شاباد، مەریوان، سەردەشت و نەوسوود بریندار بوون

لەو مانگەدا هیچ حاڵەتێکی کوژران و بریندار کرانی هاووڵاتیانی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تۆمار نەکراوە.

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٥٧ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٥١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، ٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم سزای ٤٩ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

کرێکاری (٩ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا لانیکەم ٩ کرێکاری خەڵکی شارەکانی سەحمە، ئورمیە، مەریوان، سەوڵاوا، ئیلام و سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە. یەکێک لەو کرێکارانە لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە