ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (جۆزەردانی ٢٧٢٠)

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٠٨ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

١ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٢:٥٨


هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٠٨ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ٢٧٢٠ ، لانیکەم ١٠٨ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛


کۆڵبەران ( ٣٠ حاڵەت)
لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٨ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. دوو حاڵەت بە هۆی تەقینەوەی مین و ٢٨ حاڵەت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.


سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٦ حاڵەت)
لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لاینکەم دوو هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە و پیرانشار لە سێدارە دراون کە کەسێکیان بە تۆمەتی سیاسی بووە.
هەروەها دوو بەندکراو لە کرماشان و سەقز لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون و هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە لەکاتی دەستبەسەر کرانی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (٦ حاڵەت)
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، چورا هاووڵاتیی لە سنوورەکانی ئورمیە، پیرانشار و بانە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار و یان کەم ئەندام بوون.
هەروەها دوو هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان و ئورمیە ە دەستی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت کوژراون.

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٣٢ حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.
هەروەها، ١٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی سەرجەم حوکمی ١٥ ساڵ و ١٠ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.


خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ٢٨ حاڵەت)
لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٦ کەس لە شارەکانی کوردستان بە هۆی کێشەی خێزانی و ئابوورییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ١٣ کەسیان ژن و ٨ کەسیان منداڵ بوون.
هەروەها دوو ژن لە کرماشان کوژراون.

کرێکاری ( ٦ حاڵەت)
لەو ماوەیەدا شەش کرێکاری خەڵکی شارەکانی بۆکان، مەهاباد، جوانڕۆ و کۆتۆل بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە