ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (جۆزەردانی ٢٧٢١)

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٦٣ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

٢ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٠:٤٤

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٦٣ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ٢٧٢١ ، لانیکەم ٦٣ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

کۆڵبەران ( ٢٠ حاڵەت)

لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٦ کەسیان گیانیان لە دەست. لەو شەش کەسە پێنج کەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا و کەسیکیان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها، ١٤ کۆڵبەر بریندار بوون کە هەر هەموویان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بووە هێزەکانی ئێران بریندار بوون.

 

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٣ حاڵەت)

لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لاینکەم سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

هەروەها، لەو ماوەیەدا دوو بەندکراوی خەڵکی بۆکان و ئورمیە لە بەندیخانەکانی ئەو دوو شارەدا بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشكییەوە گیانیان لە دەست داوە.

 

کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (٥ حاڵەت)

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی لە سنوورەکانی بانە و سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لە بوونەتە قوربانی کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە.

هەروەها دوو هاووڵاتیی مەدەنی کورد لە شارەکانی شنۆ و کەرەج بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و هاووڵاتییەکیش لە سنە بریندار کراوە.

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٢٧ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، ٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم سزای ٤٥ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

کرێکاری (٨ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا لانیکەم ٨ کرێکاری خەڵکی شارەکانی کەڵاتەرزان، ئیلام، مەریوان، کرماشان، سەردەشت (٢ حاڵەت)، سنە و سەقز  لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە