ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (خاکەلێوەی ٢٧٢١)

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٦١ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

١ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٢:٠٠

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٦١ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی خاکەلێوەی ٢٧٢١ ، لانیکەم ٦١ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

کۆڵبەران ( ١٢ حاڵەت)

لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٣ کەسیان گیانیان لە دەست. دوو کەسیان بە هۆی ڕووداوی سروشتی و کەسێکیشان بە هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی تورکیا گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها ٩ کۆڵبەر بریندار بوون کە ٨ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆ بووە هێزەکانی ئێران بووە و کۆڵبەرێکش لەلایەن هێزەکانی تورکیا بریندار کراوە.

 

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٦ حاڵەت)

لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لاینکەم سزای سێدارەی پێنج بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە و بیرجەند جێبەجێ کراوە. ئەو پێنج کەسە کە خەڵکی شارەکانی دیواندەرە، ئورمیە و شنۆ بوون بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

هەروەها، لەو ماوەیەدا بەندکراوێکی خەڵکی ئیسلام ئاباد (شاباد) لە پارێزگای کرماشان بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکییەوە گیانی لە دەست داوە.

 

کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (٣ حاڵەت)

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ژنێکی خەڵکی قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە.

هەروەها، هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕەبەت بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژراوە و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار کراوە.

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٣٤ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، ١٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم سزای٩٩ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

کرێکاری (٦ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا لانیکەم ٦ کرێکاری خەڵکی کرماشان، موژژ، سنە و سەردەشت لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە. یەکێک لەو کرێکارانە لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە