ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (خەزەڵوەری ٢٧٢١)

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٠٣ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

١ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٠:٠٠

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٠٣ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢١ ، لانیکەم ١٠٣ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

کۆڵبەران ( ١٠ حاڵەت)

لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە چوار کەسیان گیانیان لە دەست داوە. کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ئێرانی و سێ کۆڵبەریش بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها، ٦ کۆڵبەر بریندار بوون کە ٣ کەسیان بەب هۆی ڕووداوی هاتووچۆ، کەسێکیان بە ەتقەی ڕاستەوخۆ، کەسێکیان بە هۆی تەقینەوەی مین و کەسێکیان لەژێر ئەشکەنجە و کوتان و لێدانی هێزە ئینتزامییەکان بریندار بووە.

 

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٥ حاڵەت)

لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لاینکەم هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە یەکێک لە بەندیخانەکانی کەرەج لەسێدارە دراوە.

هەروەها، لەو ماوەیەدا ٤ بەندکراوی خەڵکی خۆی، نەغەدە و سنە لە بەندیخانەکانی ئورمیە و سنە گیانیان لە دەست داوە کە سێ کەسیان لە ژێر ئەشکەنجە گیانیان لە دەست داوە.

 

کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (١٠ حاڵەت)

لە ماوەی مانگی ڕابردوودالانیکەم ٦ هاووڵاتی لە شارەکانی مێهران، سەردەشت، قەسری شیرین و بانه بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە.

هەروەها، سێ هاووڵاتیی مەدەنی لە شارەکانی ڕوانسەر و ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بریندار بوون و هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیەش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٦٩ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد کە سێ کەسیان ژن و ٤ کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، ٥ هاووڵاتیی دیکە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم سزای ١٥ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران  و لێدانی ٦٠ قامچییانبە سەردا سەپاوە.

 

کرێکاری (٩ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا لانیکەم ٦ کرێکاری خەڵکی شارەکانی پیرانشار، قوروە، میاندواو، سنە و پاوە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە