ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (ڕێبەندانی ٢٧٢٠)

١ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:٤٧

 

پشتیوانی لە هەنگاو​

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٠٧ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ ، لانیکەم ١٠٧ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

کۆڵبەران ( ١٣ حاڵەت)

لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٣ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٥ کەسیان گیانیان لە دەست. سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ٢ کەسیان بە هۆی ڕووداوی سرووشتی گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها ٨ کۆڵبەر بریندار بوون کە ٥ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆ بووە و سێ کەسیش بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر بریندار بوون.

 

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٢ حاڵەت)

لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ لاینکەم بەندکراوێکی ژن لە بەندیخانەی سنه بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە سێدارە دروە.

هەروەها، لەو ماوەیەدا هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە دوای دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تاران لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.

 

کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (٧ حاڵەت)

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٤ هاووڵاتی لە سنوورەکانی سەرپێڵی زەهاو و مێهران بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە سێ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها، سێ هاووڵاتیی مەدەنیی خەڵکی بانه بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٨٢ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، ١٢ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم سزای ٣٨ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

کرێکاری (٣ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا لانیکەم ٣کرێکاری خەڵکی شارەکانی مەهاباد، بیجاڕ و سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە